هـــەوكردنی مــیزەڵــدان لە منداڵاندا



ئەو منداڵانەی كە هەوكردنی میزەڵدانیان بۆ دروست دەبێت هەندێ جــار بە هۆی هەوكردنەكەوە منــداڵەكە تووشی لەرز و تا دەبێت.

دکتۆر کاوە فقی ڕەحیم، دکتۆرا (بۆردی) بەریتانی لەنەشتەرگەری گورچیلە و میزەڕۆ و نەزۆکی پیاوان لە نووسینێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەگەر هاتوو لەماوەی ساڵێكدا ئەم حاڵەتە دوو جار بۆ سێ جـــار دووبارە بوویەوە، ئەوكاتە پێویســتە پشكنینی تایبەت لەلایەن پسپۆڕی نەخۆشیەكانی گورچیلەوە بۆ مــنداڵە ئەنـــجام بدرێت، بۆ ئەوەی ئەگەر حـــاڵەتێكی نەخـــوازراو و زگماكی لە مــیزەڵدان یان لە گورچیلەیدا هـــەبێت پێشوەختە بــزانرێت و دەستنیشان بكــرێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ڕێگری بكرێ لە دووبارە بوونەوەی هەوكردنەكان، چـونكە ئەگەر بێتو هەوكردنەكان بەردەوام دووبـــارە ببنەوە، ئەوا بێگومان زیان بەگورچیلە و میزەڵدان دەگەیەنێت و ڕەنگە ببێتە هۆی سستبوونی گورچیلەكان هەندێك جاریش دەبێتە هۆی بەرز بونەوەی فشاری خـــوێن بێگومان ئەو كات چــارەسەر كەمێك قورسـتر دەبـــێت.

هۆكارەكانی:

هەوكردنی كۆئەندامی میز و میزەرۆ لە هەوكردنە باوەكانی منداڵانە بە تایبەت تر لە رەگەزی كچاندا روودەدات، بە تایبەت لە ژێر تەمەنی یەك ساڵیدا و لە تەمەنی هەرزەكاریدا، شێوەیەكی گشتی نزیكەی لە 10%n تای منداڵان لەوانەیە هۆكارەكەی هەوكردنی كۆئەندامی میزەرۆ بێت.

لەو كوڕانەی كەوا سوننەت نەكراون (10) ئەوەندە زیاترە وەك ئەوانەی سوننەت كراون، ئەو منداڵانەی كەوا گرفتیان لە پیسایی كردندا یان حاڵەتی قەبزی هەیە، ئەو منداڵانەی كە كرمی ریخۆڵەیان هەیە، یان جلی تەسك لە ژێرەوە لەبەر دەكەن زیاتر تووشی ئەو حاڵەتە دەبن، ئەو منداڵانەی فێری سەر ئاو و خۆپاككردنەوە نەبوون یان لە تەمەنێكی درەنگتر فێر دەكرێن، یان هەندێ كات منداڵ زیاتر میز رابگرێت و لە كاتی گونجاودا نایكات زووتر تووشی ئەو حاڵەتانە دەبن.

نیشانەكانی:

نیشانەكانی بە گوێرەی تەمەن دەگۆرێت لە تەمەنی بچووك و گەورە جیاوازی هەیە، لە منداڵی زۆر بچووك لەوانەیە تەنها تای لێ بێت، كەم شیر بخوات، بێ تاقەت بێت، لەوانەیە ببێتە رشانەوە، كەمی زیادكردنی كێش، هەندێ جاریش زەردوو، بەڵام لە تەمەنی گەورەتر دەبێتە هۆی زوو زوو میز كردن، بوونی ئازارو نارەحەتی لە كاتی میز كردن، ئازاری سك بەتایبەتی سەرمیزەڵدان، گۆڕانی رەنگی میزو هەندێك جاریش بۆنی ناخۆش لە میزەكەیدا دەبێت.

ئەگەر هەوكردنەكە لە گورچیلەكان بێت بێگومان تای بەرزی دەبێت هەندێك جار پلەی تاكە زۆر بەرز دەبێت و دەبێتە مەترسی، لەرز دەیگرێت و تووشی رشانەوە دەبێت.

50 هەزار سەربازی یەدەگ بانگی ڕیزەکانی سوپای ئیسرائیل دەکرێن
پێت 50 هەزار سەربازی یەدەگ بانگی ڕیزەکانی سوپای ئیسرائیل دەکرێن
سعودیە بۆ مانگی زیلحیجە و جەژنی قوربان بڕیار دەدات
دوات سعودیە بۆ مانگی زیلحیجە و جەژنی قوربان بڕیار دەدات
پەیوەنیدر