وەزیری دارایی هەڵوێستی لەسەر پرۆژەکانی بناری گۆیژە ڕاگەیاند



ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی لە پێشوازی کردنی لەدەستەی داکۆکیکردن لە سروشت و موڵکی سلێمانی، رایگەیاند” پشتگیری هیچ پرۆژەیەک ناکەین کە بەبێ ڕەزامەندی لەسەر موڵکی وەزارەتی دارایی کرابێت”.

ئەمڕۆ چوارشەممە  ٥ ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوری لە شاری سلێمانی لەگەڵ شوان محەمەد و ئەبوبەکر هەڵەدنی ئەندامانی دەستەی داکۆکیکردن لە سروشت و موڵکی سلێمانی کۆبووەوە.

لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەسەر دیاردەی زیادەڕۆیی بۆ سەر موڵک و ماڵی گشتی و گرفتی ئەو پرۆژانە کرا کە بەبێ مۆڵەت و بە سەرپێچی لەسەر موڵکی وەزارەتی دارایی دروست کراون.

ئاواتی شێخ جەناب ڕایگەیاند پشتگیری هیچ پرۆژەیەک ناکەن بەبێ ڕەزامەندی لەسەر موڵکی وەزارەتی دارایی دروست کرابێت، لەوانە هەموو ئەو پرۆژانەی لە بناری گۆیژەو ناوچەکانی تر کە بەبێ ڕەزامەندی و مۆڵەتی لایەنە پەیوەندیدارەکان کرا بێت چ پرۆژەی نیشتەجێبوون بێت یان پرۆژەی بازرگانی و پیشەسازی بێت یان هەر پرۆژەیەکی تر .

لای خۆشیانەوە ئەندامانی دەستەی داکۆکیکردن لەسروشت و موڵکی سلێمانی سوپاسی ئەم هەڵوێستەی وەزیری داراییان کرد بۆ پشتیوانی و داکۆکیکردن لەسروشت و موڵکی سلێمانی دژی کاری نایاسایی و دەستدرێژی بۆ سەر موڵک و ماڵی گشتی.

سعودیە بۆ مانگی زیلحیجە و جەژنی قوربان بڕیار دەدات
پێت سعودیە بۆ مانگی زیلحیجە و جەژنی قوربان بڕیار دەدات
ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم بڵاوكرایەوە
دوات ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم بڵاوكرایەوە
پەیوەنیدر