پێش جەژن مووچەی توێژێک دابەشدەکرێت



عەلی رەئووف وادەی دابەشکردنی شایستەی مامۆستایانی وانەبێژی بۆ مانگی ٤ ڕاگەیاند.

عەلی رەئووف مستەفا نوێنەری گشتی مامۆستایانی وانەبێژ بە خەڵك-ی ڕاگەیاند، هەفتەی داهاتوو پێش جەژنی قوربان شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ مانگی ٣ی ٢٠٢٤ دابەشدەکرێت.

ئاماژەی بەوەشدا،  وتی بەپێی ڕێنوێنیی ژمارە 14ی وەزارەتی دارایی، ئەو مامۆستا وانەبێژانەی هەڵگری بڕوانامەی دبلۆمن،لەنێوان 250-350 هەزار دیناریان بۆ خەرج دەکرێت و بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆسیش 250-400 هەزار دیناریان بۆ خەرج دەکرێت.

وتیشی، ژمارەی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان 37 هەزار مامۆستای وانەبێژە ، کرێی مانگانەیان نزیکەی 15 ملیار دینارە .

عەلی رەئووف سەبارەت بەدامەزراندن و هەمیشەیی بوونی مامۆستایانی وانەبێژان وتی،  تەنها یەک رێگە هەیە بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ ، ئەویش ئەوەیە وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مامۆستایانی وانەبێژ ناو زانیارییەکانیان بنێرێت بۆ وەزارەتی دارایی عێراق ، وەزارەتی دارایی لەرێگەی خۆیەوە لە رێگەی تیمی دیوانی چاودێری عێراق وەردبینی دەکات بەو زانیارییانەی بۆی هاتووە ، دواتر داواکارییەکان دەنێردرێن بۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران ،

ڕوونیشیکردەوە، لە ئێستادا بەپێی مادەی 60 لە یاسای بودجەی ساڵی 2023 دەسەلات دراوە بە ئەنجومەنی وەزیران خودی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران پارە زیاد بکات بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ.

دارایی عێراق بۆ “تەوتینی مووچە”ی هەرێم دوابڕیاری ڕاگەیاند
پێت دارایی عێراق بۆ “تەوتینی مووچە”ی هەرێم دوابڕیاری ڕاگەیاند
کارەبای سلێمانی سزادانی هاووڵاتییان ڕادەگەیەنێت
دوات کارەبای سلێمانی سزادانی هاووڵاتییان ڕادەگەیەنێت
پەیوەندیدار