عێراق؛ پەیکەری پەنجەیەک، هەرای ناوەتەوە



ئەگەرچی ماوەیەک بەسەر دانانیدا تێپەربووە، بەڵام لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا بەشێکی زۆر لە عێراقییەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وێنەی مۆنۆمێنتێکیان بڵاوکردووەتەوە، کە پەنجەیەکی گەورەیە و لەبەردەم هۆتێل “دڵی جیهان”، لە ناوچەی جادریە لە بەغدا دانراوە و هەریەکە لای خۆیەوە ڕای سەیرو سەمەرەیداوە لەسەر دانانی.

 

لە کاتێکدا هەندێک ڕەخنەیان لە دانانی پەیکەری پەنجە گەورەکە گرت، کە هیچ مانایەکی هونەری و کولتووری هەڵناگرێت، هەندێکی دیکە هەڵمەتێکی گاڵتەجاڕییان دەستپێکردووە و دەڵێن چی بووەتە هۆی دانانی پەیکەرێکی لەو شێوەیە و بە شتی سەیر و سەمەرە وەسفی دەکەن.

 

مۆنۆمێنتەکە، نوێنەرایەتی پەنجەی وەبەرهێنەر و بازرگانی عێراقی عەبدوڵڵا جبوری دەکات، کە گوزارشتە لەوەی کارەکانی ئەم وەبەرهێنەرە، جێپەنجەیەکیان لە وڵاتدا جێهێشتووە.

 

هۆتێل دڵی جیهان ساڵی رابردوو بەڕووی گەشتیاراندا کرایەوە، کە دەکەوێتە سەر پردی جادریە و ڕووی لە ڕووباری دیجلەیە.

 

هۆتێلەکە سەنتەری بازرگانی و چەندین چێشتخانە و مەلەوانگەی تایبەت لەخۆدەگرێت.

هیومان ڕایتس وۆچ: ئیسرائیل لە 17 شارۆچکەی باشووری لوبنان فسفۆری سپی بەکارهێناوە
پێت هیومان ڕایتس وۆچ: ئیسرائیل لە 17 شارۆچکەی باشووری لوبنان فسفۆری سپی بەکارهێناوە
تۆمەتبارێك دوای کوشتنی دوو کەس دەستگیركرا
دوات تۆمەتبارێك دوای کوشتنی دوو کەس دەستگیركرا
پەیوەندیدار