به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سلێمانی شۆفێران لە بەربەستکردنی شەقامێک ئاگادار دەکاتەوە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سلێمانی ئاگاداری شۆفێران ده‌كاته‌وه به‌هۆی كاركردنی تیمه‌كانی شاره‌وانیه‌وه، ئێستا سه‌رجه‌م ئه‌و ڕێگایانه‌ی له‌شه‌قامی (ڕاپه‌ڕین – سلێمانی) ده‌چن به‌ره‌و شه‌قامی سالم له چواڕیانی سه‌رچنار به‌ربه‌ستكراوه و ته‌نها یوتێرنكردن به دادگای سلێمانی هه‌یه.
هاتووچۆی سلێمانی ئاماژە بەوەشدەکات، شۆفێران ده‌توانن ڕێگه‌ی ناوچه‌ی پیشه‌سازی به‌كاربهێنن بۆ چوونه ناو سه‌نته‌ری شار.