قوباد تاڵەبانی: لە كوردستان ژمارەیەكی بەرچاو لە گەنجانی بە توانا و داهێنەر هەن



قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران پێشوازی كرد لە پراشانت پایس، باڵیۆزی هیندستان لە عێراق و لە كۆبوونەوەی نێوانیاندا چۆنییەتی بە‌هێزكردنی پەیوەندیی ئەكادیمی لەنێوان هەردوولا و پەرەپێدانی تواناكانی گەنجانی داهێنەر لە بواری تەكنەلۆژیا و كارسازیدا تاوتوێ كرا.

بەپێی ڕاگەیەنراوی نووسینگەی جێگری سەرۆك وەزیران، قوباد تاڵەبانی سوپاسی باڵیۆزی هیندستان و حكومەتی ئەو وڵاتەی كرد، كە ڕۆڵی گرنگیان بینی لە سەركەوتنی كۆڕبەندی نێودەوڵەتی داهێنان لە سلێمانی و داوایكرد، “لە ساڵانی داهاتووشدا ئەم هاوكارییانە بەردەوامیان هەبێت”.

قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بە ڕۆئیای خۆی و پلانی حكومەتی هەرێم دا بۆ پەرەپێدان بە تواناكانی گەنجانی داهێنەر لە بوارەكانی تەكنەلۆژیا و كارسازیدا و وتی، “لە كوردستان ژمارەیەكی بەرچاو لە گەنجانی بە توانا و داهێنەر هەن، كە خواستیان هەیە لەڕێگەی داهێنانەوە بەشداربن لە پرۆسەی گەشەپێدان و پێشخستنی هەرێمی كوردستان”.

جێگری سەرۆك وەزیران داوای كرد، هیندستان بەوپێیەی وڵاتێكی پێشەنگە لە بوارەكانی تەكنەلۆژیا و داهێناندا، هاوكاری هەرێمی كوردستان بكات لە پەرەپێدان بە تواناكانی گەنجان.

لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی چۆنییەتی بەهێزكردنی پەیوەندیی ئەكادیمی لەنێوان زانكۆكانی كوردستان و وڵاتی هیندستان كرا، قوباد تاڵەبانی سوپاسی حكومەتی هیندستانی كرد، كە لە ماوەی رابردوو ٥٠ زەمالەی خوێندنی لە قۆناغەكانی ماستەر و دكتۆرا بۆ خوێندكارانی هەرێم دابین كردوە و هیواشی خواست لە ساڵانی داهاتووشدا ژمارەیەكی زیاتری خوێندكاری كورد لە زانكۆكانی ئەو وڵاتەدا وەربگیرێن.

لە پارێزگایەكی هەرێم فۆڕمی دامەزراندن ڕاگەیەنرا
پێت لە پارێزگایەكی هەرێم فۆڕمی دامەزراندن ڕاگەیەنرا
دوو ڕووداوی لەناكاو بەهای دۆلاری بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزكردەوە
دوات دوو ڕووداوی لەناكاو بەهای دۆلاری بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزكردەوە
پەیوەنیدر