تونێلێكی دیكە لە پارێزگایەكی هەرێم دروست دەكرێت



تونێلی گەلی زاویتە لە سنووری پارێزگای دهۆك دروست دەكرێت، بۆ ئەو مەبەستەش رێككارەكان دەستیان پێكردووە و ئاوەدانكردنەوەی پارێزگاكە ئاشكرای دەكات، درێژییەكەی 750 مەترە و نزیكەی 40 ملیار دیناری تێدەچێت.

ڕێدیر سلێمان، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی ڕێگەوبان و ئاوەدانكردنەوەی دهۆك ڕایگەیاندووە، لە ئێستادا وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە سەرقاڵی دەستنیشانكردنی كۆمپانیایەكە بۆ ئەوەی دیزاین و كارەكانی پڕۆژەكە پێبدرێت و دەست بە جێبەجێكردنی پڕۆژەكە بكرێت.

ڕاشیگەیاندووە، وەك یەكەم هەنگاو وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە دەستیكردووە بە بانگهێشتكردنی سەرجەم كۆمپانیاكان بۆ پێشكەشكردنی تەندەر بەمەبەستی جێبەجێكردنی پڕۆژەكە.

ئاشكراشی كردووە، تونێلەكە دووسایدە و هەر سایدێك دووڵاین دەبێت، درێژییەكەشی 750 مەترە و گوژمەی جێبەجێ كردنیشی بە نزیكەی 40 ملیار دینار خەمڵێنراوە.

سودانی پشووی جەژنی قوربانی دیاریکرد
پێت سودانی پشووی جەژنی قوربانی دیاریکرد
ئەوەی بەسەر جەستەتدا دێت کاتێک گوڵەبەڕۆژە دەخۆیت
دوات ئەوەی بەسەر جەستەتدا دێت کاتێک گوڵەبەڕۆژە دەخۆیت
پەیوەنیدر