هاتووچۆی هەڵەبجە هۆشداری بە شۆفێران دەدات و دەڵێت، “پێش به‌كارهێنانی ساردكه‌ره‌وه‌ی ناو ئۆتۆمبێل پێویسته چه‌ند زانیارییه‌ك بزانن بۆئه‌وه‌ی تووشی كێشه‌ی ته‌ندروستی نه‌بن”
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی پارێزگای هەڵەبجە ڕێنمایی بۆ شۆفێران بڵاوکردەوە و باسی لەوەکرد، له كاتی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رمادا ساردكه‌ره‌وه‌ی ناو ئۆتۆمبێل به‌كارده‌هێنرێت، به‌ڵام پێش به‌كارهێنانی ساردكه‌ره‌وه‌ی ناو ئۆتۆمبێل پێویسته چه‌ند زانیارییه‌ك بیزانن بۆئه‌وه‌ی تووشی كێشه‌ی ته‌ندروستی نه‌بن.
ڕوونیکردەوە، دوای داگیرساندنی ساردكه‌ره‌وه‌ی ئۆتۆمبێل پێویسته جامی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت بكه‌یته‌وه بۆئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و هه‌وایه‌ی یه‌كه‌مجار له هه‌وای ساردكه‌ره‌كه‌وه دێته ده‌ره‌وه له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ت په‌نگ نه‌خواته‌وه و بچێته ده‌ره‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت.
ئاماژەی بەوەشکرد، هه‌ڵمژینی ئه‌و هه‌وایه‌ی یه‌كه‌مجار له فێنككه‌ره‌وه‌ی هه‌وای ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌وه دێته ده‌ره‌وه هۆكار ده‌بێت بۆ توشبوون به‌نه‌خۆشییه‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه و له هه‌واكه‌یدا بڕێك مادده‌ی ژه‌هراوی به‌نزینی تێدایه، كه ئه‌و پێكهاته‌یه له‌ناو گورچیله و جگه‌ردا كۆده‌بێته‌وه و ئه‌وه‌ش زیان به ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت.