كەشناسی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ ئاشكرادەكات و پێیوایە ئەم دوو ڕۆژە ئاسمان ساماڵ دەبێت.
بە پێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن بەشی پێشبینی كەشوهەوای سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بڵاوكرایەوە”ئەمڕۆ ئاسمانی شارەكانی هەرێم ساماڵ دەبێت و، پلەكانی گەرما نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوی رۆژی پێشتر”.
لە بارەی سبەینێ یەك شەممە كە دەكاتە یەكەم ڕۆژی ساڵی نوێ، كەشناسی دەڵێت”ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرماش نزیك دەبنەوە لە تۆمارەكانی پلەكانی ئەمڕۆ”.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیكراو وەك كەشناسی ئاماژەی پێكردووە بەمشێوەیە دەبێت:
هەولێر: 17
سلێمانی: 16
دهۆك: 16
كەركوك: 19
هەڵەبجە: 16
زاخۆ: 16
سۆران: 12
گەرمیان: 21