ئەنجومەنى کۆمیسیارانى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق شێوازی دابەشکردنی کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستانی بەسەر پارێزگاکانی هەرێمدا پەسەند کرد.
کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق ڕایگەیاند، دواى کۆبوونەوەى ئەنجومەنى کۆمیسیاران بەشێوەیەکى فەرمى دابەشکردنى کورسیىەکانی پەسەند کرد و کورسییەکان بەسەر بازنەکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە دابەش دەکرێت.
بەو پێیەش کورسییەکان بەم شێوەیە دابەش دەکرێن:
هەولێر: 34 کورسى کە یەکێکیان بۆ مەسیحی و یەکێکیش بۆ تورکمان.
سلێمانى: 38 کورسى کە یەکێکیان بۆ مەسیحی و یەکێکی دیکەشیان بۆ تورکمانە.
دهۆک: 25 کورسى کە یەکێکیان بۆ مەسیحییەکانە.
هەڵەبجە: 3 کورسی.