بایدن بۆ یەکەمجار ترەمپ بە “تاوانبارێکی سزادراو” وەسف دەکات



سەرۆکی ئەمریکا ڕەخنە لە دۆناڵد ترەمپ دەگرێت و بە “تاوانبارێکی سزادراو” وەسفی دەکات.

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا ڕەخنەی توندی لە ڕکابەرە کۆماریەکەی دۆناڵد ترەمپ گرت و بە “تاوانبارێکی سزادراو” وەسفی کرد.

بایدن لە میانی چالاکییەکدا لە ویلایەتی کۆنتێکتیکۆت وتی، “بۆ یەکەمجارە لە مێژووی ئەمریکادا، سەرۆکێکی پێشوو و تاوانبارێکی سزادراو بەدوای پۆستی سەرۆکایەتیدا بگەڕێت”.

بایدن هێرشی ترەمپی بۆ سەر سیستمی دادوەری ئەمریکا بە جددیتر زانی، چونکە سەرۆکی پێشووی ئەمریکا بەبێ بەڵگە تۆمەتی لەسەر دۆسیەکە تۆمەتی دروستکردووە.

سەرۆکی دیموکراتەکان پێی وابوو ترەمپ کە لە هەڵبژاردنەکانی ٢٠٢٠دا دۆڕا، ئەگەر بۆ خولی دووەم سەرکەوتن بەدەستبهێنێت، مەترسییەکی گەورەتر دروست دەکات، چونکە ترەمپ پیاوێکی شێتە.

بایدن ڕەخنەی لە پێشنیارەکانی ترەمپ گرت کە دەڵێت زیندانیکردنی دەتوانێت ببێتە “خاڵێکی وەرچەرخان” بۆ لایەنگرانی.

کاندیدی کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ بووە یەکەم سەرۆکی پێشووی ئەمریکا کە بە شێوەیەکی تاوانکاری سزا بدرێت.

ترەمپ هێشتا سێ دۆسیەی تاوانکاری دیکەی لەبەردەمدایە، بەڵام پێناچێت بەر لە هەڵبژاردن دادگایی بکرێت.

ترەمپ لە هەموو حاڵەتەکاندا ڕەتیدەکاتەوە کە هیچ هەڵەیەکی کردبێت و ئەو تۆمەتانە بە پیلانی دیموکراتەکان ناودەبات بۆ ئەوەی نەتوانێت خۆی کاندید بکات بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا.

چەند سەرنجێک بۆ کۆنفرانسی سەرپەرشتیاری
پێت چەند سەرنجێک بۆ کۆنفرانسی سەرپەرشتیاری
“لایەنەکانی کەرکووک ڕێکنەکەون، سودانی کەسێک بۆ پارێزگار دەستنیشان دەکات”
دوات “لایەنەکانی کەرکووک ڕێکنەکەون، سودانی کەسێک بۆ پارێزگار دەستنیشان دەکات”
پەیوەندیدار