وه‌زیری دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، جیاوازی له ته‌مه‌نی خانه‌نشینی هه‌رێم و عێراقدا هه‌یه و ده‌بێت چاره‌سه‌ر بكرێت و ده‌شڵێت، “پێداچونه‌وه به دۆسیه‌ی سه‌رجه‌م خانه‌نشینان كراوه و لیسته‌كانیان ئاماده‌كراوه.
وەزارەتی دارایی و ئابوری لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە کە ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی و ئابوری هه‌رێم، له شاری سلێمانی پێشوازیكرد له ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی باڵای یه‌كێتی خانه‌نشینانی كوردستان كه به نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێتییه‌كه و ته‌واوی خانه‌نشینانی كوردستان سه‌ردانیان كردبوو، له دیدارێكدا گفتوگۆ له‌سه‌ر ده‌رئه‌نجامی هه‌وڵه‌كان بۆ یه‌كخستن و هاوتاكردنی مووچه‌ی خانه‌نشینانی هه‌رێمی كوردستان كرا له‌گه‌ڵ هاوتاكانیان له حكومه‌تی عێراقی فیدڕاڵ.
لای خۆیه‌وه سادق شێخ عوسمان، وته‌بێژی یه‌كێتی خانه‌نشینانی كوردستان ڕایگه‌یاند، ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ لای وه‌زیری دارایی و ئابوری له‌و چوارچێوه‌یه‌دا بووه تا له نزیكترین كاتدا لیستی مووچه‌ی خانه‌نشینانی هه‌رێم ڕه‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق و لایه‌نی په‌یوه‌ندیداری خانه‌نشینان له حكومه‌تی فیدراڵی عێراق بكرێت به ئامانجی هه‌رچی زوتر هاوتاكردنی مووچه‌كانیان له چوارچێوه‌ی یه‌كخستنی مووچه و شایسته داراییه‌كانی خانه‌نشینانی عێراق”.
هەروەها ئاوات شێخ جەناب رایگەیاند”پێش ئه‌وه‌ی نوێنه‌ری خانه‌نشینانی كوردستان ئه‌و داوایه بكه‌ن، له ڕێگه‌ی لیژنه و فه‌رمانگه‌ی تایبه‌ته‌وه لیستی ته‌واوی خانه‌نشینانی هه‌رێمیان ئاماده‌كردوه و پێداچونه‌وه‌ش به هه‌موو دۆسیه‌ی خانه‌نشینانی هه‌رێمدا كراوه”.
وەزیری دارایی ئاماژەی بەوەشکردووە، جیاوازی له ته‌مه‌نی خانه‌نشینی هه‌رێم و عێراقدا هه‌یه و ده‌بێت چاره‌سه‌ر بكرێت، به‌پێی یاسای خانه‌نشینی له عێراق فه‌رمانبه‌ران له ته‌مه‌نی ٦٠ ساڵیدا خانه‌نشین ده‌كرێن، به‌ڵام به‌پێی یاسای خانه‌نشینی له هه‌رێم فه‌رمانبه‌ران له ته‌مه‌نی ٦٣ ساڵیدا خانه‌نشین ده‌بن.
لە کۆتایشدا وه‌زیری دارایی پشتیوانی خۆی و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی بۆ ته‌واوی داواكارییه‌كانی خانه‌نشینان دوپاتكرده‌وه و ڕایگه‌یاند:”خۆی به‌نوێنه‌ر و به‌شێكی دانه‌بڕاو له خانه‌نشینانی كوردستان ده‌زانێت و هه‌رچی له توانای حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی دارایی بێت بۆ خزمه‌تی ئه‌و توێژه گرنگه درێغی ناكه‌ن”.