ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق،رایگەیاند، به هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی و ڕێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق توانرا مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان گه‌ره‌نتی بكرێت و مانگانه به مووچه‌خۆران بدرێت.
شوان كه‌لاری بە کوردستان ٢٤ی راگەیاندووە کە بڕی 11 ترلیۆن و 600 ملیار دینار بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ته‌رخان كراوه.
سەبارەت بە دابەشکردنی مووچەی هێزەئەمنییەکانیش رایگەیاند، هێزه ئه‌منییه‌كان به‌ر له جه‌ژن دوو مووچه وه‌رده‌گرن، مووچه‌كیان كه هی مانگی نیسانه له‌م ڕۆژانه ده‌گات و مووچه‌ی مانگی ئایاریش له‌گه‌ڵ كۆی گشتیی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان وه‌ریده‌گرن.
ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق خشتەی بودجەی ساڵی (٢٠٢٤، ٢٠٢٥) ی پەسەندکرد.