سەرۆکوەزیرانی عێراق دوای پەسەندکردنی هەمواری یاسای بودجە لە پەرلەمان دەستخۆشی لە پەرلەمانتاران و لایەنە سیاسییەکانی عێراق کرد.
محەمەد شیاع سودانى، سەرۆکوەزیرانى عێراق ئەمڕۆ دووشەممە لە پەیامێکدا دەستخۆشی لە پەرلەمانتاران و لایەنە سیاسییەکانی عێراق کرد و دەڵێت ” بەردەوام دەبین لەسەر جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت”.
لە پەیامێکدا لەدواى پەسەندکردنى خشتەکانى بودجە لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە سودانى سوپاسى هەوڵى سەرۆکایەتى پەرلەمانی عێراق و هێزە سیاسییەکان و لیژنەکانى پەرلەمان و لیژنەى دارایى دەکات بۆ پەسەندکردنى خشتەکانى بودجە.
جەختیش لەسەر بەردەوامیدان بە جێبەجێکردنى بەرنامەى حکومەت دەکاتەوە کە “پشتیوانى پەرلەمان و هێزە سیاسییەکانى بەدەستهێناوە”.