ئاستەنگە ئابورییەكان لە بەریتانیا بەردەوام دەبن



 

ڕیشی سۆناك سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا، هۆشداریی دەدات لە قۆناغێكی قورس و پێیوایە، ئاستەنگە ئابورییەكان بەهۆی ناكۆكییەكان لە ئۆكراینا لە ساڵی ٢٠٢٣ لە بەریتانیا بەردەوام دەبن.

سۆناك بە بۆنەی ساڵی نوێ‌ و لە وتارێكیدا ڕایگەیاند:”واخۆم دەرناخەم كە بڵێم هەموو كێشەكان لە ساڵی نوێدا نامێنن، بەڵام ساڵی ٢٠٢٣ هەلی ئەوەمان بۆ دەڕەخسێنێت لە بەریتانیا كە ساڵێكی باشتر دەبێت”.

سۆناك ساڵی ڕابردووی بە “قورس” وەسفكرد و بەڵێنیدا پشتیوانی وڵاتەكەی بۆ دەسەڵاتەكانی كێیڤ بەردەوام بێت، وێڕای ئاستەنگە ئابورییەكان كە تا ئەندازەیەكی زۆر بۆ ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانی ڕووسیای گێڕایەوە لە ئۆكراینا و وتی:”ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانی ڕووسیا لە ئۆكراینا كاریگەرییەكی قوڵيان لەسەر جیهان هەبوو، بەریتانیاش پارێزراو نییە”.

كار بۆ باشتركردنی بەشەخۆراكی هاووڵاتیان دەكرێت
پێت كار بۆ باشتركردنی بەشەخۆراكی هاووڵاتیان دەكرێت
یەكەم لێدوانی ڕۆنالدۆ لە پاش چوونە ڕیزەكانی نەسری سعودی
دوات یەكەم لێدوانی ڕۆنالدۆ لە پاش چوونە ڕیزەكانی نەسری سعودی
پەیوەنیدر