پزیشكێك: حەبە سێ دەنکیەکە چوکلێت نییە !



پزیشكێكی پسپۆڕ لە هەرێمی كوردستان هۆشداری دەدات لە بەكارهێنانی جۆرێكی حەب-ی “ئەنتی بایۆتیك”ی هەوكردن و دەڵێت: ئەو حەبە چوكلێت نییە و خەریكە بە دەردی ئەمۆكسل دەچێت و كاریگەری نامێنێ‌.

د. خاڵس قادر، پزیشكی پسپۆڕ لە هەولێر بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەداخەوە ئێستا زۆرینەی نەخۆش کاتێک هەست بە هەر نەساغییەک دەکات لە شێوەی (کۆکە، گەرووئێشان، تا، بێتاقەتی) ڕاستەوخۆ حەبە سێ دەنکەکەی (ئازیپرۆمادین)ی پێ دەدرێت لە دەرمانخانە و کلینیکەکانی کارمەندان .

ڕاشیگەیاند، خۆ ئەو حەبە سێ دەنکیەکە، چوکلێت نییە، بۆیە تکایە ئەو دیاردە نا تەندروست و نازانستییە ڕابگرن، چونكە خەریکە ئەو حەبەش بەدەردی کەپسولی ئەمۆکسیل دەچێت و کاریگەری لەدەست دەدات بۆ ئەو حاڵەتانە.

ئەو پزیشكە ئاماژەی بەوەشكرد، ڕۊژانە بەشێکی زۆر لەو نەخۆشانەی بۆ ئەو نیشانانە سەردانمان دەکەن، پێشووتر حەبە سێ دەنکیەکەی خواردووە و چاک نەبووە، بۆیە دەڵێت: “بەبێ ڕاوێژی پزیشک ئەو حەبە بەکارمەهێنن”.

ئەزیسرۆمایسین، دەرمانێکی دژەزیندەییە (Antibiotic) کە بۆ چارەسەری کۆمەڵێک جۆری تووشبوونی میکرۆبی (Infection) بەکاردێت و ڕێگری لە زیادبوونی تووشبوون بە میکرۆب دەکات لە لەشدا.

ئەم دەرمانە سەر بە کۆمەڵەی دژەزیندەییە ماکرۆلیدەکانە (macrolide antibiotics) کە بۆ چارەسەری تووشبوونی میکرۆبیی کورتخایەن و درێژخایەنیش بەکاردێن و شێوازی کارکردنیان بریتییە لە ڕاگرتنی گەشەی بەکتریایى هۆکاری نەخۆشی لەڕێی ڕێگریکردن لە دروستبوونی پڕۆتینەکانی بەکتریا لە لەشدا و ڕێگری لە زیادبوونیان دەکات.

ئەزیسرۆمایسین دەکرێت یەک جار لە ڕۆژێکدا وەربگیرێت، لەڕێی دەم یان دەرزیلێدان لە خوێنهێنەر و پێویستە هەموو ڕۆژێک لە هەمان کاتدا بەکاربهێنرێت.

بەکارهێنانی ئەنتیبایۆتیکەکان لە کاتێکدا کە پێویست نەبێت ئەگەری تووشبوون بە تووشبوونی میکرۆبی زیاتر دەکەن، لەبەر ئەوەی لەش بەرگری دروست دەکات بەرامبەر بەو جۆرە ئەنتیبایۆتیکە، بۆیە پێویستە ئەم دەرمانە تەنیا لە حاڵەتی پێویست و لەژێر چاودێری پزیشک یان دکتۆری دەرمانساز بەکاربهێنرێت.

بۆ مووچە و پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم بڕیاردرا
پێت بۆ مووچە و پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم بڕیاردرا
پەرلەمان خشتەی بودجەی پەسەند کرد
دوات پەرلەمان خشتەی بودجەی پەسەند کرد
پەیوەندیدار