خشتەی بودجە پەسەندكرا و كۆبوونەوەی پەرلەمان دواخرا



لیژنه‌ی دارایی پەرلەمانی عێراق ده‌نگی دا له‌سه‌ر خشته‌كانی بودجه‌ و بڕی 2 ترلیۆن دینار بۆ پشكی پارێزگاكان زیادكرا، بەڵام بەهۆی تەواو نەبوونی نیسابەوە كۆبوونەوەی پەرلەمان نەكرا و بۆ نیو كاتژمێر دواخرا.

بورهان مه‌عموری، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق ڕایگەیاندووە، لیژنه‌ی دارایی ده‌نگی دا له‌سه‌ر خشته‌كانی بودجه‌ی 2024 و بەهۆی ناڕەزایی پەرلەمانتارانەوە پشكی بودجەی پارێزگاكان بە بڕی 2 ترلیۆن دینار زیادكرا و بوو بە (3.5 ترلیۆن) دینار.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئه‌م زیادكردنه‌ دوای ئه‌وه‌ هات زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی له‌سه‌ر ئه‌و خشتانه‌ی بودجه،‌ كه‌ حكومه‌ت ناردبووی، ئه‌مه‌ له‌به‌ر ڕۆشنایی فه‌راهه‌مكردنی پاڵپشتی دارایی بۆ پارێزگاكان.

هاوكات، لەگەڵ لێدانی زەنگی كۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ دەنگدان لەسەر خشتەكانی بودجە، بەڵام به‌هۆی ته‌واونه‌بوونی نیسابی یاساییه‌وه‌، په‌رله‌مانی عێراق دانیشتنی خۆی بۆ ماوه‌ی نیو كاتژمێر دواخست.

دانیشتنی ئه‌مڕۆ بۆ ده‌نگدانه‌ له‌سه‌ر خشته‌كانی بودجه‌، 100 په‌رله‌مانتار چوون بۆ به‌جێهێنانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج، هه‌ندێكی تر بایكۆتی دانیشتنی په‌رله‌مانیان كردووه‌.

پارێزەرەكەی عەتای دارتاش دواین زانیاری لەسەر سكاڵاكەی ئاشكرادەكات
پێت پارێزەرەكەی عەتای دارتاش دواین زانیاری لەسەر سكاڵاكەی ئاشكرادەكات
مەسرور بارزانی: ئەركی ئێمەیە مووچەی مووچەخۆران دابین بكەین
دوات مەسرور بارزانی: ئەركی ئێمەیە مووچەی مووچەخۆران دابین بكەین
پەیوەنیدر