نرخی کارەبای موەلیدە لە سلێمانی دیاری کرا



نرخی ئەمپێرێک کارەبای موەلیدە لە سلێمانی بە 7،500 دینار دەستنیشانکرا و لەم مانگەشدا کارەبا بە موەلیدەوە دەبێتە 24 کاتژمێر.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان کۆبووەوە و نرخی یه‌ك ئه‌مپێری له‌ ناو شاری سلێمانی بە 6،250 – 7،500 دینار دەستنیشان کرد، ئەویش بەو پێیەى موەلیدەکان لە نێوان 160 بۆ 185 کاتژمێر کاریان کردووە.

ڕوونیشیکردەوە کە به‌هۆی جیاوازی کاتژمێرەکانی كارکردن، نرخی ئه‌مپێرێك كاره‌بای موه‌لیده‌ی لە گه‌ڕه‌كێک بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه‌ جیاواز ده‌بێت، جگە لەو موەلیدانەی بەرنامەی كاركردنیان 7ی بەیانی بۆ 1ی شەو بووە.

کارەبای سلێمانی سەبارەت بەرنامە كارەبای موەلیدە بۆ مانگی حوزەیران ڕایگەیاند کە کارەبا 24 کاتژمێری دەبێت و هەركاتێك كارەبای نیشتیمانی كوژایەوە موەلیدەکان کارەبا دەدەن.

ئەوەشی خستەڕوو کە‌ له ‌كاتی كوژاندنه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتمانیدا نابێت كارپێكردنی موه‌لیده‌ و پێدانی كاره‌با به‌ هاووڵاتییان له‌ 10 خوله‌ك زیاتر بخایه‌نێت، به‌پێچه‌وانەشە‌وه‌ خاوه‌ن موه‌لیده‌كه‌ سزا ده‌درێت.

 

مەسرور بارزانی: ئەركی ئێمەیە مووچەی مووچەخۆران دابین بكەین
پێت مەسرور بارزانی: ئەركی ئێمەیە مووچەی مووچەخۆران دابین بكەین
دەست بەسەر 90 کیلۆ حەبی هۆشبەردا گیرا
دوات دەست بەسەر 90 کیلۆ حەبی هۆشبەردا گیرا
پەیوەندیدار