سێ قاچاخچی نەوت دەستگیرکران



پۆلیسی وزە دەستگیرکردنی سێ کەسی بە تۆمەتی بەقاچاخبردنی نەوت لە کەرکووک ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، هێزەکانی پۆلسی وزە سێ کەسیان بە تۆمەتی بەقاچاخبردنی نەوت و بەرهەمەکانی لە کەرکووک دەستگیرکرد.

ڕوونیشیکردەوە، دەست بەسەر سێ تانکەری تۆمەتبارەکاندا گیراوە کە بۆ قاچاخچێتی نەوت و بەرهەمەکانی ئامادەکرابوون.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە تۆمەتبارەکان بەمەبەستی تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان ڕاگیراون و ڕووبەڕووی دادوەری لێکؤلینەوە دەکرێنەوە.

 

مەسرور بارزانی زانیاری نوێ دەربارەی سەردانەکەی بۆ بەغدا ئاشکرا دەکات
پێت مەسرور بارزانی زانیاری نوێ دەربارەی سەردانەکەی بۆ بەغدا ئاشکرا دەکات
ئەنجومەنی نوێنەران دەنگ لەسەر خشتەی بودجە دەدات
دوات ئەنجومەنی نوێنەران دەنگ لەسەر خشتەی بودجە دەدات
پەیوەندیدار