یارمەتییە داراییەكانی ئۆكراینا بە دزینی سامانی هاووڵاتیانى ئەوروپا دادەنرێت



فلۆریان فیلیپۆ ئەندامی پێشووی پەرلەمانی ئەوروپا پێیوایە، یارمەتییە داراییەكان كە بۆ ئۆكراینا خەرج دەكرێن، جگە لە دزینێكی ڕاستەوخۆی سامانی هاووڵاتیانی ئەوروپایی چی دی نییە.

فیلیپۆ لە ئەژماری خۆی لەسەر تۆڕی “تویتەر” ڕایگەیاندووە”ڤلادیمێر زیلینسكی سەرۆكی ئۆكراینا لەگەڵ بلاك ڕۆك و ئۆرسۆلا فۆن دێر ڵاین سەرۆكی كۆمسیۆنی ئەوروپایی، پیلانیان هەیە لە مانگی كانوونی یەكەمی 2023دا دزینی سەدە لە سامانی ئەورپاییەكان ئەنجام بدەن.

فیلیپۆ چەندان جار ڕەخنەی لە وڵاتانی خۆرئاوایی گرتووە كە یارمەتی دارایی پێشكەش بە كێیڤ دەكەن و پێیوایە ئەو كارە دەبێتە مایەی درێژەكێشانی ململانێكان لە ئۆكراینا.

ئەو سیاسەتوانە فەرەنساییە داوای هەڵگرتنی سزا سەپێنراوەكانی كرد و بڕیارەكانی برۆكسلی لە بواری وزەدا بە شێتانە وەسفكرد.

 

نرخی زێڕ بەرزبۆوە
پێت نرخی زێڕ بەرزبۆوە
ماسك لە ساڵێکدا ٢٠٠ ملیار دۆلاری لەدەستداوە
دوات ماسك لە ساڵێکدا ٢٠٠ ملیار دۆلاری لەدەستداوە
پەیوەنیدر