وەزارەتی دارایی عێراق خەرج كردنی پارەی مووچەی ڕاگەیاند



وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری خەرج كردنی پارەی مووچەی خانەنشینانی دەركرد و ڕایگەیاند، بانكەكان پارەدار دەكەن بۆ خەرج كردنی مووچە.

فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بڕیاریان داوە بە پارەداركردن و خەرج كردنی مووچەی خانەنشینانی شارستانی و سەربازی بۆ مانگی حوزەیران.

ڕاشیگەیاندووە، ڕێكارەكانی پارەداركردنی مووچە تەواو دەكرێت لەلایەن دەستەی خانەنشینی نیشتمانییەوە لەڕێگەی بانكەكانی ڕافیدەین و ڕەشید و خەرج كردنی لەڕێگەی پارەدانی ئەلیكترۆنی تایبەتەوە.

جەختیشی كردۆتەوە، سەرجەم خانەنشینانی شارستانی و سەربازی دوای ئەوەی نامە بۆ مۆبایلەكانیان دێت، دەتوانن سەردانی لقی بانكەكان یان دەروازەكانی فرۆشتنی ئەلیكترۆنی لە بەغدا و پارێزگاكان بكەن بۆ وەرگرتنی مووچەكانیان.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئەمڕۆ یەك شەممە، هەردوو بانكی ڕافیدەین و ڕەشیدی عێراق دەستكردن بە دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان (شارستانی و سەربازی) بۆ مانگی 6 ڕادەگەیەنن.

 

ئەوقافی هەرێم بۆ یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان بڕیاریدا
پێت ئەوقافی هەرێم بۆ یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان بڕیاریدا
لەتیف ڕەشید: كاردەكەین بۆ خەرج كردنی بەشەبودجەی هەرێم
دوات لەتیف ڕەشید: كاردەكەین بۆ خەرج كردنی بەشەبودجەی هەرێم
پەیوەنیدر