ئیلۆن ماسك گەورە بازرگانی ئەمریكایی و دامەزرێنەری كۆمپانیای “تسلا” بۆ پیشەسازی ئۆتۆمبێلی كارەبابی، نزیكەی ٥٩%ی سامانەكانی لەماوەی ئەم ١٢ مانگەی دواییدا لەدەستدەدات و دەبێتە یەكەم كەس لە جیهاندا كە ٢٠٠ ملیار دۆلار لەدەست بدات.
سامانەكەی ماسكی تەمەن ٥١ ساڵ لە دوای داڕمانی پشكەكانی “تسلا” لەم چەند هەفتەیەی دواییدا، بۆ ١٣٧ ملیار دۆلار پاشەكشەی كرد، بەپێی دەستەواژەكانی بلۆمبێرگ بۆ ملیایردێرەكان، سامانی ئەو پیاوە بەڕێژەی ١١% دابەزیوە.
ئیلۆن ماسك لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ گەیشتە ترۆپك و٣٤٠ ملیار دۆلاری تۆماركرد و بووە دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان، بەڵام لەم مانگەدا برنارد ئەرنۆ وەلاینا و لەسەر عەرشی دەوڵەمەندترین پیاوانی جیهان دانیشت.