ژن و پیاوێک بە کوژراوی لەنێو ئۆتۆمبێلەکەیان دۆزرانەوە



پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە زینی وەرتێ تەرمی ژن و پیاوێک لەنێو ئۆتۆمبێلەکەیان دۆزرانەوە.

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە زینی وەرتێ سەر بە قەزای ڕەواندز لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران سەر بە پارێزگای هەولێر تەرمی ژن و پیاوێک دۆزرانەوە، ڕەوانەی پزیشکی داد کران.

شۆڕش حەسەن بەڕێوەبەری ناحیەی وەرتێ ڕایگەیاند” ئێوارەی ئەمڕۆ لە زینی وەرتێ،تەرمی ژن و پیاوێک لە ناو ئۆتۆمبێلێکدا دۆزرانەوە، بەڵام تائێستا هۆکاری سەرەکی ڕووداوەکە نەزانراوە و ناسنامەی قوربانییەکانیش ئاشکرانەکراوە”.

باسی لەوەش كردووە، لە ئێستادا هێزە ئەمنییەکانی سنوورەکە بۆ لێکۆڵینەوە رەوانەی شوێنی رووداوەکە کراون.

وەزیری خوێندنی باڵا زانیاری لەسەر دامەزراندنی سێ یەکەمەکان دەدات
پێت وەزیری خوێندنی باڵا زانیاری لەسەر دامەزراندنی سێ یەکەمەکان دەدات
وەزیری ناوخۆ باسی چارەسەری مووچە دەکات
دوات وەزیری ناوخۆ باسی چارەسەری مووچە دەکات
پەیوەندیدار