هەردوو بانكی ڕافیدەین و ڕەشیدی عێراق دەستكردن بە دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان (شارستانی و سەربازی) بۆ مانگی 6 ڕادەگەیەنن.
بانكی ڕافیدەین لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دەستیان كردووە بە دابەشكردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی خانەنشینانی شارستانی و سەربازی.
ڕاشیگەیاندووە، سەرجەم خانەنشینان دەتوانن دوای ئەوەی نامە بە مۆبایلەكانیان دەگات، سەردانی ناوەندەكانی وەرگرتنی مووچە بكەن لە هەر كوێیەك بن.
لای خۆشیەوە، بانكی رەشید لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، مووچەی خانەنشینانی شارستانی و سەربازی بۆ مانگی 6 خراوەتە سەر هەژماری خانەنشینان.
داواش لە سەرجەم خانەنشینان دەكات، “سەردانی لقەكانی بانك و نووسینگەكانی پارەدانی ئەلیكترۆنی بكەن بۆ وەرگرتنی شایستە داراییەكانیان”.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێم هێشتا مووچەی مانگی ئایار (5)یان وەرنەگرتووە و هاوكات تا ئێستا مووچەی مانگی نیسان و ئایار (4 و 5)ی بەشێكی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكانی هەرێم نەدراوە.