گروپی ئۆپیک پلەس بڕیاری درێژکردنەوەی ناچارکردنی بەرهەمهێنانی نەوت تا کۆتایی ساڵی 2025 دەدات.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ڕۆیته‌رز کە له زاری سه‌رچاوه‌كانی خۆیه‌وه دەستیکەوتووە ، ئۆپێك پلەس بڕیاریدا ڕێككه‌وتنی ناچاری كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت کە بڕیاربوو لە كانونی دوه‌می ساڵی 2025 کۆتایی بێت درێژبكاته‌وه تا كۆتایی ساڵی 2025.
بەپێی ناوەڕۆکی هەواڵەکە، هاوپه‌یمانییه‌كه له كۆبونه‌وه‌كه‌یدا كه وڵاتانی ئۆپێك و وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی ئۆپێك له‌خۆده‌گرێت، بڕیاری دیاریکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی ئاستی به 39.7 ملیۆن به‌رمیل له ڕۆژێكدا” دیاریكرد.
ئەمە لەکاتێکدایە ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له ڕیازی پایته‌ختی سعودیه، كۆبونه‌وه‌ی ئۆپێك بەڕێوەچوو، هاوکات حه‌یان عه‌بدولغه‌نی وه‌زیری نه‌وتی عێراق بەشداری کۆبوونەوەکەی کرد.