پێشەوا هەورامانی: دواكەوتنی مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكان ستەمە



وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، دواكەوتنی ناردنی مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكان ستەمە و هیچ ڕەوایەتییەكی تێدا نییە و دەشڵێت: دەبوو مووچەخۆران پێش جەژنی قوربان چاوەڕێی مووچەیەكی دیكە بوونایە.

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پەراوێزی ئاهەنگی دەرچوونی زانكۆی كوردستان لە دهۆك بۆ میدیاكان ڕایگەیاند، دڵنیایی دەدەینە خەڵكی هەرێمی كوردستان، ئەوەی دەستوور دیاریكردووە ئێمە جێبەجێمان كردووە و هیچ كۆسپێك لەلایەنی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە نییە لە پرسی مووچە.

وتیشی، “دەرئەنجامی كۆبوونەوەكانی سەرۆك وەزیران لە بەغدا زۆر باش بووە و لێكتێگەیشتنی باش هەبووە و هەرێمی كوردستانیش هەمیشە بۆ گفتوگۆ ئامادەبووە، بەڵام تاوەكو ئێستا چاوەڕێی ناردنی مووچەی هێزە ئەمنییەكان و مووچەی مانگی ئایاری مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانین”.

پێشەوا هەورامانی جەختیكردەوە، هەموو لایەنەكانی بەغدا لە كۆبوونەوەكانیان لەگەڵ سەرۆك وەزیران مەسرور بارزانی لە هەفتەی ڕابردوو، كۆكبوون لەسەر ئەوەی نابێت مافی خەڵكی هەرێمی كوردستان پێشێڵ بكرێت و مووچە تێكەڵ بە كێشە سیاسییەكان بكرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، دواكەوتنی ناردنی مووچەی هێزە ئەمنییەكان لەلایەن بەغداوە، ستەمە و هیچ ڕەوایەتییەكی نییە و دەبوایە ئێستا سەرەڕای دابەشكردنی مووچەیەك، مووچەخۆران پێش جەژنی قوربان چاوەڕێی مووچەیەكی دیكە بوونایە.

ئۆپیک پلەس بۆ کەمکردنەوەی نەوت بڕیاریدا
پێت ئۆپیک پلەس بۆ کەمکردنەوەی نەوت بڕیاریدا
سودانی پەیامێکی ئاڕاستەی یەکێتی کرد
دوات سودانی پەیامێکی ئاڕاستەی یەکێتی کرد
پەیوەندیدار