سەرۆکوەزیرانی عێراق پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرۆکی یەکێتی و حزبەکە کرد و دەڵێت”یەکێتی و کۆچکردوو مام جەلال ڕۆڵی گرنگیان لە بنیاتنانەوەی عێراقی دوای ڕژێم هەبووە”.
نووسینگەی راگەیاندنی محەمەد شیاع سودانی لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق، پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەكات.
ئەوەشخراوەتەڕوو، “ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی لەگەڵ ساڵیادی بەرەنگاربوونەوەی زوڵم و زۆری رژێمی لەناوچوو و قارەمانێتی رۆڵەكانی و ڕاپەڕین و شۆڕشیان دژی زوڵم بۆ بنیادنانی بنەمای ئازادی و دیموكراتیدایە”.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا سودانی ئەوەی خستۆتەڕوو، کە مام جەلال تاڵەبانی کۆچکردوو و هاوڕێكانی زۆریان پێشکەشێ ئەم وڵاتە و خەڵكەکەی کردووە، ،هاوکات رۆڵی گەورەیان هەبووە لەگەڵ هێزە سیاسییەكانی دیكە بۆ دەربازبوون لەژێر زوڵمی رژێمی دیكتاتۆری و بنیادنانی بنەمای عێراقێكی نوێ.
هەموو ساڵێک یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە ڕۆژی 1ی 6، یادی دامەزراندنی ئەو حزبە دەکەنەوە، ئەمساڵیش لە بەرواەی 1ی 6 یادی 49 ساڵەی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان کرایەوە.