ڕێكاری دامەزراندن لە سلێمانی دەستی پێكرد



زانكۆی سلێمانی ڕێكارەكانی دامەزراندنی سێ‌ یەكەمەكانی دەستپێكرد و داوا لە دەرچووان دەكات سەردانی بانكەكانی سنووری شار و شارۆچكەكانی خۆیان بكەن بۆ ئەنجامدانی بایۆمەتری.

د. پێشڕەو حەمەجان، یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی سلێمانی بۆ كاروباری خوێندكاران لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، سەرجەم سێ یەكەمەكانی دەرچووی ساڵانی خوێندنی ( ۲٠۱۷ تاوەکو ٢٠٢٣)ی زانكۆی سلێمانی لەڕۆژی دوو شەممەوە (٣-٦-٢٠٢٤)ەوە بە بەڵگەنامەی وەک کارتی نیشتمانی سەردانی بانكی مەڵكەندی لە خوار پردی كۆبانی (بانكی باخانی پێشوو) بكەن بۆ ئەنجامدانی بایۆمەتری.

ڕاشیگەیاندووە، ئەوانەی دانیشتووی شارەكانی (هەڵەبجە و پێنجوێن و كەلار و دەربەندیخان و ڕاپەڕین و چەمچەماڵ و سیدصادق)ن سەردانی بانكەكانی شارەكانی خۆیان بكەن بۆ هەمان مەبەست.

ڕوونیشی كردۆتەوە، ئەوانەی هاوسەرگیریان کردووە و نیشتەجێی شارێکی ترن دەتوانن لە بانکەکانی ئەو ناوچانە بایۆمەتری بکەن.

 

سودانی پەیامێکی ئاڕاستەی یەکێتی کرد
پێت سودانی پەیامێکی ئاڕاستەی یەکێتی کرد
بەڤیدیۆ ..جارێکی دیکە ئاگر لە بازاڕی چەلێ لە دهۆک کەوتەوە
دوات بەڤیدیۆ ..جارێکی دیکە ئاگر لە بازاڕی چەلێ لە دهۆک کەوتەوە
پەیوەنیدر