تەرمی ئەو گەنجە دۆزرایەوە کە لەكاتی مەلەكردندا لە بەنداوی خاسەی کەرکووک خنکا.
لە ئێوارەى دوێنێوە دوو گەنجى عەرەب بەمەبەستى مەلەوانى و گەشت لە بەنداوى خاسە ماونەتەوە.
ئەمڕۆ یەکێکیان لە کاتی مەلەکردندا لە بەنداوەکەدا خنکا.
دوای چەند کاتژمێرێک گەڕان دواتر تەرمەکە دۆزرایەوە و بە مەبەستی توێکاری ڕەوانەی پزیشکی دادی کرا.