کارەبای سلێمانی: شەقامی سالم بە ٥٠٠ ملیۆن دینار روناککراوەتەوە



کارەبای سلێمانی رایگەیاند، تۆڕی رووناکی شەقامی سالم کە لە چوارڕێیانی سەرچنار دەستپێدەکات تا پردی رەئوف بەگ، سێ بەشە و لەسەر بودجەی داهاتی (٨٪)ی کارەبا بەبڕی زیاتر لە ٥٠٠ملیۆن دینار جێبەجێکراوە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی ٣٠/١٢/٢٠٢٢ تۆڕی رووناکی شەقامی سالم کە لە چوارڕێیانی سەرچنار دەستپێدەکات تا پردی رەئوف بەگ، سێ بەشە و لەسەر بودجەی داهاتی (٨٪)ی کارەبا بەبڕی زیاتر لە (٥٠٠) ملیۆن دینار بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی جێبەجێ کراوە و دوو بەشی تەواوبووە ،بەتەواوبوونیشی سیمایەکی جوانی بە شەقامەکە بەخشیوە.

کارەبای سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە، بەشی سێیەمیش بریتییە لە دانانی ئینارە بۆ سەر پردەکان و شەقامی شەست مەتری تا پردی رەئوف بەگ و لە قوناغی جێبەجێ کردندایە.

دژەتیرۆری کوردستان دەستگیرکردنی سێ تیرۆرستی راگەیاند
پێت دژەتیرۆری کوردستان دەستگیرکردنی سێ تیرۆرستی راگەیاند
گەنجەکەی هەڵەبجە کە بە فیشەک خۆی بریندارکرد گیانی لەدەستدا
دوات گەنجەکەی هەڵەبجە کە بە فیشەک خۆی بریندارکرد گیانی لەدەستدا
پەیوەنیدر