عێراق بەرهەمهێنانی ئاردی سفری ڕاگەیاند



وەزارەتی بازرگانی عێراق بەرهەمهێنانی ئاردی سفری ڕاگەیاند و ئاشكرای دەكات، دەتوانن ڕۆژانە سێ هەزار تۆن ئاردی سفر بەرهەم بهێنن.

موحسین نامس، بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای پیشەسازیی دانەوێڵە لە وەزارەتی بازرگانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو چوار (ئاش)ـەی بەرهەمهێنانی ئاردیان پێ سپێردراوە دەتوانن ڕۆژانە سێ هەزار تۆن ئاردی سفر بەرهەم بهێنن، هەروەها لە ڕۆژانی داهاتوودا شەش ئاشی دیكە بۆ بەرهەمهێنانی ئاردی سفر دەكەونە كار.

ڕاشیگەیاندووە، لە قۆناغی یەكەمدا زیاتر 20%ی پێویستیی عێراق بۆ ئاردی سفر بەرهەم دەهێنین و كار دەكەین بۆ ئەوەی لە فۆناغێكی دیكەدا بگەینە ئاستی خۆبژێوی لە بەرهەمهێنانی ئاستی سفردا.

ڕوونیشی كردۆتەوە، بەرهەمی عێراقی 100% كوالێتییە و هیچ زیادەیەكی تێدا نییە، لە كوالێتی كۆنتڕۆڵ و پشكنین و تاقیگەكانی پیشەسازیی دانەوێڵە لە وەزارەتی بارزگانی دەرچووە، هەر بۆیە ئەوەی كۆمپانیای خۆماڵی بەرهەمی دەهێنێت جیاوازە لەوەی هاوردە دەكرێت.

د. نەرمین مەعروف: پارەی مووچەی مانگانە بە تەواوی بۆ هەرێمی کوردستان مسۆگەرکراوە
پێت د. نەرمین مەعروف: پارەی مووچەی مانگانە بە تەواوی بۆ هەرێمی کوردستان مسۆگەرکراوە
مەسرور بارزانی پەیامێک بۆ یەکێتی دەنێرێت
دوات مەسرور بارزانی پەیامێک بۆ یەکێتی دەنێرێت
پەیوەنیدر