بڕیارێك دەربارەی دابەشكردنی بەشەخۆراك دەركرا



بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی خۆراكی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، هەر بریكارێكی خۆراك مامەڵەی دروست كردنی ڤیزە كارتی نەكردبێت، بەشەخۆراكی سەبەتەی چوارەمی پێ‌ نادرێت.

بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی خۆراكی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو بریکارانەی تاکو ئێستا مامەڵەی دروست کردنی (ڤیزە کارد)ی بانکی (مصرف الجنوب الاسلامی)یان نەکردوە، بە زووترین کات سەردانی بەڕێوەبەرایەتی بکەن، چونکە بە بڕیاری بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی عێراقی هەر بریکارێک مامەڵەی دروستکردنی (ڤیزە کارد)ی نەکردبێت بەشەخۆراکی سەبەتەی چوار واتا (بەشەخۆراکی ئەم مانگەی) بۆ ناچێت .

ڕاشیگەیاندووە، ئەو بریکارانەی مامەڵەی بانکەكەیان کردووە، بەڵام تاکو ئێستا (ڤیزە کارد)یان دەرنەچووە یاخود تەواو نەبووە دەتوانن سەردانی هۆبەی بانکەكە بکەن لە ناو بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی خۆراك.

ڕوونیشی كردۆتەوە، لەكاتی سەردانی هۆبەی بانكەكە لەناو بەڕێوەبەرایەتی وەسڵێکیان پێ دەدرێت بۆ ئەوەی بتوانن پارەکە بە (ڤیزە کارد) بدەنە فەرمانبەرانی هۆبەی (خەزنە).

بەپێی بڕیاری حكومەتی عێراق و بانكی ناوەندی، مامەڵەكان لە فەرمانگە و بەنزینخانە و زۆربەی شوێنەكان دەكرێتە كارت و بریكارەكانی خۆراكیش دەبێت ئەو پارەیەی بەشەخۆراك، كە لە هاووڵاتیانی وەردەگرن و دەیدەن بە وەزارەتی بازرگانی دەبێت لەڕێگەی كارتەوە بێت.

دوو مانگە هێزە ئەمنییەكان بێ‌ مووچەن و لیستی فەرمانبەرانیش نەنێردراوە
پێت دوو مانگە هێزە ئەمنییەكان بێ‌ مووچەن و لیستی فەرمانبەرانیش نەنێردراوە
دارایی عێراق بۆ خشتەكانی بودجە دوابڕیار دەدات
دوات دارایی عێراق بۆ خشتەكانی بودجە دوابڕیار دەدات
پەیوەنیدر