دارایی عێراق بۆ خشتەكانی بودجە دوابڕیار دەدات



لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە ئامادەكردنی ڕاپۆرتی كۆتایی پەیوەست بە خشتەی بودجەی گشتیی فیدراڵی بۆ ساڵی 2024 كۆدەبێتەوە.

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بۆ ئامادەكردنی ڕاپۆرتی كۆتایی پەیوەست بە خشتەی بودجەی گشتیی فیدڕاڵی بۆ ساڵی 2024 كۆبووەوە.

عەتوان عەتوانی، سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە، جددین بۆ ئەوەی بە زووترین كات ڕاپۆرتەكە تەواو بكەن و بیخەنە بەردەم پەرلەمان.

ڕوونیشی كردۆتەوە، خوێندنەوە و شیكردنەوەی خشتەكانی بودجەی گشتییان بۆ ساڵی 2024 تەواو كردووە و سەرقاڵی ئامادەكردنی ڕاپۆرتێكن بۆ ئەوەی بخرێتە بەردەم ئەنجوومەنی وەزیران تاكو پەسندی بكات و پەرلەمانیش دەنگی لەسەر بدات.

سەرۆكی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە پێویستیشی زانی سیاسەتێكی نوێی خەرجكردنی بودجە دابڕێژن كە جیاواز بێت لە سیاسەتەكانی پێشوو.

بڕیارێك دەربارەی دابەشكردنی بەشەخۆراك دەركرا
پێت بڕیارێك دەربارەی دابەشكردنی بەشەخۆراك دەركرا
عێراق پێوستی گەنمی بۆ ئەمساڵ پڕکردۆتەوە
دوات عێراق پێوستی گەنمی بۆ ئەمساڵ پڕکردۆتەوە
پەیوەنیدر