کردنەوەی هێڵی ئاسمانی نێوان نەجەف و سعودیە



دەسەڵاتی گشتیی فڕۆکەوانی مەدەنی سعودیە زیادکردنی گەشتە ڕاستەوخۆکانی لە سعودیەوە بۆ عێراق ڕاگەیاند، بە مەبەستی پاڵپشتیکردنی هاتووچۆ و جوڵەی نێوان هەردوو وڵات.

دەسەڵاتی گشتیی فڕۆکەوانی مەدەنی سعودیە ئاسانکاری دەکات بۆ گەشتە ڕاستەوخۆکانی شاری دەمام لە سعودیە بۆ شاری نەجەف لە عێراق، جگە لە گەشتەکانی بۆ شارەکانی بەغدا و هەولێر لە هەرێمی کوردستان لە عێراق، کە لە ڕۆژی شەممە 1ی حوزەیرانی 2024 گەشتەکانی دەستپێدەکات.

فڕۆکەوانی شارستانی دووپاتی کردەوە، کە ئەم هەنگاوە لەسەر بنەمای ستراتیژی نیشتیمانی بۆ کەرتی فڕۆکەوانی لە سعودیە دێت، کە توانای دوو هێندە زیاد دەکات بەمەبەستی گەیشتن بە زیاتر لە 330 ملیۆن سەرنشین ساڵانە و زیاتر لە 250 شوێنی مەبەست لە جیهاندا، ئەمەش وەک هەنگاوێکی نوێی پەیوەندییەکانی نێوان سعودیە و عێراق دێت.

یەکەمین فڕۆکەی سعودی لە ساڵی 2017 بۆ یەکەمجار دوای 27 ساڵ وەستان گەیشتە بەغدا، لای خۆیەوە کۆمپانیای فلایناس کە کۆمپانیای فڕۆکەوانی سعودیەیە، بەنیازە گەشتی ڕاستەوخۆ لە نێوان دەمام و نەجەف لە عێراق دەستپێبکات، کە لە مانگی حوزەیرانی 2024 دەستپێدەکات.

بڕیار ئەو هێڵە ئاسمانییە سێ گەشتی لە هەفتەیەکدا لەگەڵ عێراق هەبێت،حجزکردنی گەشتەکان لە ماڵپەڕی کۆمپانیاکە لە داهاتوویەکی نزیکدا بەردەست دەبێت.

قائیمقامیەتی سلێمانی بۆ چیای گۆیژە بڕیاری دا
پێت قائیمقامیەتی سلێمانی بۆ چیای گۆیژە بڕیاری دا
چین و وڵاتانی کۆمکاری عەرەبی، هێرشەکانی ئیسرائیلیان بۆ سەر فەڵەستین ئیدانە کرد
دوات چین و وڵاتانی کۆمکاری عەرەبی، هێرشەکانی ئیسرائیلیان بۆ سەر فەڵەستین ئیدانە کرد
پەیوەنیدر