شێرکۆ جەودەت: ئەم مانگە بایی ٣٠ ملیار دینار ناوی نوێ بۆ لیستی مووچەخۆرانی هەرێم زیادکراوە



ئەندامێکی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان ئەم مانگە حکومەتی هەرێمی کوردستان بەقەدەر ٣٠ ملیار دینار ناوی نوێی لە لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم زیاد کردووە هەر ئەمەش گرفتی سەرەکییە لەبەردەم نەناردنی مووچەی هێزە ئەمنیەکاندا.

دکتۆر شێرکۆ جەودەت پەرلەمانتاری پێشووی یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان، بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند،” لەو لیستەی نێردراوە بۆ بەغداد کۆدی تازەی تیدایە ئەمەش واتە مووچەخۆری نوێ هەیە، هەرچەندە ژمارەکە دیار نییە، بەڵام بەقەدەر ٣٠ ملیار دینار ناو زیاد کراوە.”

راشیگەیاند. پێناچیت حکومەتی عێراق قبوڵی ئەمە بکات، ئەوەش هۆکاری دواکەوتنی مووچەی هێزە ئەمنیەکانە، چونکە عێراق پێی وتوون لە ٩٤٠ ملیارەو ئەم مانگە بووە بە ٩٧٠ ئەمە بۆ ؟”

ئەمڕۆ ٥٣ رۆژە هێزەئەمنییەکان مووچەیان وەرنەگرتووە و حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی داراییش چاوەروانن بەغدا پارەیان بۆ بنێرێت.

ئەو ئەندامەی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان دەشڵێت:” ئەدیب و نوسەر و شاعیر و هونەرمەندی بیانی ناویان لە لیستی مووچەی هەرێمدا هەیە، لە کاتی جێبەجێکردنی بایۆمەتریدا حکومەت بۆی دەرکەوت نزیکەی ١١١ هەزار مووچەخۆری وەهمی هەیە، لەو ژمارەیەش تەنها ١٠ هەزاری ڕەت کرایەوە ١٠١ هەزارەکەی تری لە رێکخراوەکان هێشتیاننەوە، ئەڵبەت ئەمە بە قسەی خۆیان.”

وتیشی،” لە خولی پێنجەمەی پەرلەمان بەشێکی زۆر لە پەرلەمانتاران هەڵوێستمان وەرگرت تەنانەت دامان بە داواکاری گشتی بەڵام یاسای چاکسازیەکە بە زۆرینە تێپەڕیندرا.”

ئینگلتەرا بۆ یەکەمجار ڤاکسینی شێرپەنجە تاقیدەکاتەوە
پێت ئینگلتەرا بۆ یەکەمجار ڤاکسینی شێرپەنجە تاقیدەکاتەوە
دادگای تەمییز بڕیارێكی دادگای فیدڕاڵی هەڵدەوەشێنێتەوە
دوات دادگای تەمییز بڕیارێكی دادگای فیدڕاڵی هەڵدەوەشێنێتەوە
پەیوەنیدر