بانكی ناوەندی لە بەرژەوەندی هاووڵاتیان بڕیارێكی دەركرد



بانکی ناوەندی عێراق ڕایدەگەیەنێت، بڕی سێ ترلیۆن دینار تەرخانکراوە بۆ قەرزی نیشتەجێکردن و پێشکەش دەکرێت بە هاووڵاتیان، هەریەکە لە بانکی خانووبەرە و سندوقی نیشتەجێکردن دەست بە ڕێكارەكانی پێدانی دەكەن.

بانکی ناوەندی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەنجوومەنی کارگێری بانک ژمارەیەک بڕیاریان داوە بۆ تەرخانکردنی بڕی سێ ترلیۆن دینار بۆ دابینکردنی داواکارییەکانی قەرزی نیشتەجێبون لەلایەن هاووڵاتیانەوە لە ڕێگەی بانکەکانی خانووبەرە و سندوقی نیشتەجێجکردنی عێراق.

ڕاشیگەیاندووە، ئیدەرەی هەریەکە لە بانکی خانووبەرە و سندوقی نیشتەجێکردن ئاگادار کراونەتەوە بۆ دانان پلانێک بۆ دابینکردنی قەرزەکانی نیشتەجێکردن.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەنجوومەنی کارگێری بانکی ناوەندی داوا لە حکومەت و پەرلەمان دەکات پستیوانی لە بانکی خانووبەرە و سندوقی نیشتەجێکردن بکەن لە ڕێگەی تەرخانکردنی ساڵانە لە یاسای بودجە بۆ مەبەستی قەرزی نیشتەجێکردن و پێشکەش کردنی بەو هاووڵاتیانەی داوای دەکەن.

لە عێراقدا 18 جۆر سولفە و پاڵپشتی دارایی بۆ هاووڵاتیان بەردەستە.

كاتی كۆتایی هاتنی ئەركەكانی یۆنامی لە عێراق دیاریكرا
پێت كاتی كۆتایی هاتنی ئەركەكانی یۆنامی لە عێراق دیاریكرا
مەرج و ڕووبەر و نرخی ئەو زەوییەی دەدرێت بە فەرمانبەران دیاریكرا
دوات مەرج و ڕووبەر و نرخی ئەو زەوییەی دەدرێت بە فەرمانبەران دیاریكرا
پەیوەنیدر