پەرلەمانی عێراق خشتەکانی یاسای بودجەی گشتی عێراق و مووچە پەسەند دەکات.
کاروان یاروەیس، ئەندامی پەڕلەمانی عێراق ڕایگەیاند، ڕۆژی دوو شەممەی داهاتوو پەرلەمان خشتەکانی یاسای بودجەی گشتی عێراق پەسەند دەکات.
بەپێی خشتەی بودجەی گشتی عێراق، مووچەی فەرمانبەران جیاکراوەتەوە و لەسەر خەرجی فعلی نامێنێت و پەیوەست نابێت بە رادەستکردنی داهات و هەناردەکردنی نەوتی هەرێم.
بەپێی خشتەکان، مانگانە زیاتر لە 950 ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەران تەرخان کراوە.