سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق لە بەغدا کۆبووەوە.
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، لهگهڵ دادوەر فایەق زێدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق هاوڕابووین لە سەر پشتیوانیکردنی هەوڵ و گفتوگۆکانی هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لە پێناو گەیشتن بە چارەسەرێکی بنەڕەتی بۆ گشت کێشەکان و ڕێزگرتن لە قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان .
ئاماژەی بەوەشداوە، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانمان، تایبەت بوو بە گرنگیی پاراستنی سەربەخۆیی دادگاکان بەشێوەیەک نابێت بڕیاری دادگاکان ببێتە هۆی زیان گەیاندن بە بەرژەوەندی گشتیی و پێشێلکردنی مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان و پێکهاتەکان و هاووڵاتییانی عێراق بەگشتی.
شایەنی باسە مەسرور بارزانی ئەمڕۆ بە سەردانێک گەیشتە بەغدا، و لەگەڵ بەرپرسان و سەرکردەی بەشێک لە لایەنەکان کۆبووەوە، دواتر ڕایگەیاند، ئومێدم هەیە هەواڵی خۆش بگاتە هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان.