پلەی گەرما نزم دەبێتەوە



شارەزایەکی کەشناسی وادەی هاتنی بارستە هەوایەکی فێنک بۆ هەرێم دەکات و دەڵێت” پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە’.
ئاراس جەبار شارەزای كەشناسی بە خەڵك-ی ڕاگەیاند، كاریگەریی ئەو بارستە هەوا گەرمەی لە باكوری كیشوەری ئەفریقاوە ڕووی كردۆتە هەرێم بەرەو لاوازی دەچێت، كەشێكی هاوینەیی گەرم دەستیپێكردوە، كاریگەریی ئەو بارستە هەوایە بەردەوامی دەبێت، بەڵام لە ڕۆژانی ئایندەدا كەمێك لاواز دەبێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، بۆ رۆژی شەممە 1-6 پێشبینی دەكرێت بارستە هەوایەكی فێنك لەتوركیاو دەریای ناوەڕاستەوە هەڵبكاتەوە سەرناوچەكانمان و پلەكانی گەرما بەراورد بە ماوەی ئێستا 4 تا 5 پلە نزمبونەوە بەخۆیەوە ببینێتەوەو كەشە گەرمەكە كەمدەبێتەوە،

دەربارەی کەش و هەوای هەفتەی داهاتوو، ئاراس جەبار وتی، ئەو شەپۆلی بارستە هەوا فێنکە كورتخایەن دەبێت و لە رۆژی یەكشەممەوە بەتایبەت دووشەممەو سێشەممەی ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو بەدواوە شەپۆلێكی دیكەی گەرما سەرتاسەری وڵاتانی ناوچەكە دەگرێتەوە.

دەربارەی دامەزراندنی وانەبێژان وەزیری پەروەردە زانیاری دەدات
پێت دەربارەی دامەزراندنی وانەبێژان وەزیری پەروەردە زانیاری دەدات
کۆمسیۆن ڕێنمایی نوێی دەرکرد
دوات کۆمسیۆن ڕێنمایی نوێی دەرکرد
پەیوەنیدر