“مەسرور بارزانی چارەسەرکردنی ڕیشەیی پرسی مووچە و نەوت لەگەڵ بەغدا تاوتوێ دەکات”



وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، پرسی مووچە و دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە نێو ئەو دۆسیەیانەدا دەبن کە سەرۆک وەزیرانی هەرێم لە بەغدا لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی فیدراڵیدا تاوتوێیان دەکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، چارەسەری ڕیشەیی کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، مووچەی نەهاتووی هێزە ئەمنییەکان و پرسی دووبارە دەستپێکردنەوەی ناردنە دەرەوەی نەوت و گەنمی جووتیاران و چەند دۆسیەیەکی دیکە لەسەر مێزی گفتوگۆی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی دەبن لە بەغدا.

وتیشی: “هەرێمی کوردستان نیەتی جدی و ڕاستگۆیانەی هەیە بۆ چارەسەری سەرجەم کێشەکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستور و هەروەها پاراستنی مافەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان باوەڕی تەواوی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانییە لەیەکەم ڕۆژی دەستبەکاربونی کابینەکەی لەم ڕوانگەیەشەوە بۆ هەموو گفتوگۆیەکی بونیادنەرانە دەستپێشخەرین”.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ، مەسرور بارزانی بە سەردانێک گەیشتە بەغدا و لە دیدارێکیدا لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراقدا جەختیان لە گفوتگۆی بنیادنەرانە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان کردەوە.

بۆ وەرزی هاوین بەرهەمهێنای کارەبا زیاد دەکرێت
پێت بۆ وەرزی هاوین بەرهەمهێنای کارەبا زیاد دەکرێت
سودانی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ مەسرور بارزانی ئاشکرا کرد
دوات سودانی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ مەسرور بارزانی ئاشکرا کرد
پەیوەنیدر