دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەستگیرکردنی سێ کەسی بە تۆمەتی تەقەکردنەکەی ئەمشەوی گەڕەکی ئاشتی لە سلێمانی راگەیاند.
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پاش ڕوودانی تەقەکردن لە شەوی ٢٠٢٤/٥/٢٩ لە گەڕەکی ئاشتی شاری سلێمانی ، دەستبەجێ هێزەکانی دەزگای ئاسایش گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکەو توانرا ( سێ ) تۆمەتباری تەقەکەر دەستگیربکەن و ڕێکاری یاساییان بەرامبەر بگیرێتە بەر.
ئەمشەو لە گەڕەکی ئاشتی شاری سلێمانی شەڕەتەقە لە نێوان چەند کەسێکدا دروست بوو.