کۆبوونەوەی سودانی لەگەڵ لایەنەکانی کەرکوک کۆتایی هات



سێیەمین کۆبوونەوەی هێزە سیاسییەکانی نوێنەرایەتی پارێزگای کەرکوک و محەمەد شیاع سودانی کۆتاییهات و بڕیارێکی گرنگی تێدا درا.

ڕۆژنامەی سەباحی عێراقی بڵاویکردەوە، محەمەد شیاع سودانی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ لایەنە براوە و بەشداربووەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک کۆبووەوە، وردەکارییەکانی نوێنەرایەتی پارێزگاری کەرکوک و ڕێککەوتنی ئەنجامدانی دانیشتنی ئەنجومەنی پارێزگا بابەتی سەرەکی کۆبوونەوەکە بوو.

لە کۆبوونەوەکەدا، پێشهاتەکان و ڕێککەوتنەکان و پیشنیارەکانی پێکهێنانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک پێداچوونەوەی بۆ کرا، و میکانیزمە پێویستەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی بەپێی یاسا تاوتوێ کرا،

سودانی لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە، دەبێت هەنگاوەکانی پێکهێنانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بەمەبەستی پاراستنی پێکەوەژیانی ئاشتیانە و برایانە لەنێوان گشت پێکهاتەکانی گەلەکەمان بێت لە کەرکوک بەبێ وەدەرنانی و پەراوێزخستن،

هاوکات هەر لە کۆبوونەوەکەدا بەشێک لەو تێبینیانەی وەرگیرابوون پێداچوونەوەیان بۆ کرا، هەروەها ڕێککەوتن کرا بۆ ئەنجامدانی دانیشتنێک بۆ ئەنجومەنی پارێزگا لە ماوەی دیاریکراویدا، بەمەبەستی دەستپێکردنی ڕێکارە دەستوورییەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی ناوخۆیی و پەسەندکردنی ناوەڕۆکی ڕێککەوتنی سیاسی.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان وەڵامی وەزارەتی نەوتی عێراقی دایەوە
پێت وەزارەتی سامانە سروشتییەکان وەڵامی وەزارەتی نەوتی عێراقی دایەوە
ئەنجوومەنی وەزیران: حكومەتی فیدڕاڵ مووچەخۆرانی هەرێم لە دڵەڕاوكێدا نەهێڵێتەوە
دوات ئەنجوومەنی وەزیران: حكومەتی فیدڕاڵ مووچەخۆرانی هەرێم لە دڵەڕاوكێدا نەهێڵێتەوە
پەیوەنیدر