شەپۆلە بەفرەكەی ئەمریكا بەردەوامە



 

ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئەو زریانە بەفرە مێژووییەی لە جەژنی كریسمسدا بەشێكی زۆری ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكای گرتەوە، لانیكەم بۆ ٦١ كەس بەرزبووەتەوە.

ئەو دوو مردنە نوێیە لە ناوچەی ئێری لە ویلایەتی نیویۆرك تۆماركراون كە شاری بوفالۆی لێیە.

پارێزگاری شارەكە، مارك پۆلۆنكارس، دەڵێت “لانیكەم ٣٩ كەس تێیدا گیانیان لەدەستداوە، ئەگەری زۆرە ژمارەی قوربانیان بەرزتربێتەوە”.

ڕوونیشیكردەوە، 4 لە قوربانییەكان لەناو ئۆتۆمبێلدا دۆزراونەتەوە، 11 كەسیان لە ماڵەكاندا و 17 كەسیان لە دەرەوە دۆزراونەتەوە.

لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما، دەسەڵاتداران ترسیان هەیە توانەوەی خێرای بەفر ببێتە هۆی دروستبوونی لافاو.

پۆلۆنكارس دەڵێت: خۆشبەختانە پێدەچێت لافاوەكان سنووردار بن، ئەگەری لافاو هەیە.

ئاماژەی بەوەشكرد، كارەبا لە سەرتاسەری پارێزگاكەدا گەڕاوەتەوە.

زریانەكە ناوچەی بوفالۆی گرتەوە كە بەزۆری زستانێكی سەختی بەخۆوە بینیوە، لەگەڵ بەفرێكی زۆر و بای سارد و دابەزینی كتوپڕی پلەی گەرما.

سەرۆكی ئەمریكا پڕۆژەیاسای بوودجەی ٢٠٢٣ی پەسەند كرد
پێت سەرۆكی ئەمریكا پڕۆژەیاسای بوودجەی ٢٠٢٣ی پەسەند كرد
بوومەلەرزەیەك ئیندۆنێزیای ھەژاند
دوات بوومەلەرزەیەك ئیندۆنێزیای ھەژاند
پەیوەنیدر