بۆ دۆزی ناوچە کوردستانییەکانی لیژنە پێکهێنرا



مەسرور بارزانی لیژنەیەکی بۆ بەدواداچوون لە دۆزی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم پێکهێنا و دەڵێت: مامەڵە کردن لەو ناوچانە دەبێت بە دەستوربێت”.

پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی،لیژنەیەک لەژمارەیەک لە وەزیرەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێکهات تایبەت بە دۆخی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەو لیژنەیە کارییان کۆبونەوە دەبێت لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق بەگشتی و دەرەوەو بە چڕی کار لەسەر ئاسایکردنەوەی دۆخی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان دەکەن و بەجۆرێک مامەڵەکردن لەگەڵ دۆخی ئەم ناوچانە دەبێت بەپێی دەستوربێت نەک ئەوەی ئێستا لەو ناوچانە دەگوزەرێت.

مەسرور بارزانی لەگەڵ باڵیۆزی کۆریای باشوور لە عێراق کۆبووەوە
پێت مەسرور بارزانی لەگەڵ باڵیۆزی کۆریای باشوور لە عێراق کۆبووەوە
دایكان و باوكان لە جۆرێكی شیری وشکی منداڵان ئاگادار دەکرێنەوە
دوات دایكان و باوكان لە جۆرێكی شیری وشکی منداڵان ئاگادار دەکرێنەوە
پەیوەنیدر