ئەندامێکی لیژنەی نەوت و گازی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند، بە هۆی پێشکەوتنی عێراق لە بواری پاڵاوتنی نەوتدا، بەمزووانە دۆسیەی هاوردەکردنی بەرهەمەکانی نەوت دادەخرێت.
عەلا حەیدەری، ئەندامی لیژنەی نەوت و غازی ئەنجومەنی نوێنەران بە ڕۆژنامەی “سەباح”ی ڕاگەیاند، عێراق چەند هەنگاوێکی گەورەی ناوە لە بواری پاڵاوتنی نەوتدا و لە کۆتایی ئەمساڵدا دۆسیەی هاوردەکردنی بەرهەمەکانی نەوت دادەخرێت.
ئەوەشی خستەڕوو کە لە 2003ەوە تا ئەمساڵ، ساڵانە عێراق بە بەهای 4-5 ملیار دۆلار بەرهەمەکانی نەوتی هاوردە کردووە و ئەوەش بارگرانی لەسەر بودجەی گشتی دروستکردووە.
پەرلەمانتارەکە ئاماژەشیدا بەوەی وێستگەکانی پاڵاوتنی باشوور، کەربەلا، بێجی و فاو و خستەوەگەڕی پاڵاوتگە لەکارکەوتووەکان کاریگەیرییان لەسەر پێشخستینی توانای عێراق لەو بوارەدا هەبووە.