وەزیری کۆچ و کۆچبەران: زیاتر لە 300 ئاوارە گەڕاونەتەوە شەنگال



وەزیری کۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق گەڕانەوەی زیاتر لە 300 ئاوارەی بۆ شەنگال ڕاگەیاند.

ئیڤان فایەق جبرو، وەزیری کۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق، ڕایگەیاند، زیاتر لە 300 ئاوارە گەڕاونەتەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان لە شەنگال.

وەزارەتی کۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، زیاتر لە 300 ئاوارە کە لە دەرەوەی کەمپەکان لە کۆمەڵگەی شاریا له‌پارێزگای دهۆک نیشته‌جێبوون، گەڕاونەتەوە ناوچە نیشتەجێبوونی ڕەسەنی خۆیان لە قەزای شەنگال لە پارێزگای نەینەوا.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە چوارچێوەی پلانی وەزارەت بۆ کۆتاییهێنان بە مەلەفی ئاوارەبوون لە وڵاتەکەدا و جێبه‌جێكردنی بەرنامەی حکومەت، گەڕانەوەی کۆچبەران بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ (IOM) بووە، کە پاڵپشتی لۆجستی و هاوكاری فه‌رمانده‌ی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوایان بۆ دابینکردوون.

عێراق پێویستی بە هاوردەکردنی بەرهەمەکانی نەوت نامێنێت
پێت عێراق پێویستی بە هاوردەکردنی بەرهەمەکانی نەوت نامێنێت
پرسی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران لە نێوان هەرێم و بەغدا یەکلانەبووەتەوە
دوات پرسی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران لە نێوان هەرێم و بەغدا یەکلانەبووەتەوە
پەیوەندیدار