پێشەوا هەورامانی زانیاری دەربارەی دابەشكردنی مووچە ئاشكرادەكات



وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لیستی مووچەی مانگی ئایار (پێنج)ـی فەرمانبەران ئامادە کراوە و کێشەی مووچەی مانگی نیسانی هێزە ئەمنییەکانیش لەم دوو ڕۆژەدا چارە دەکرێت.

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، “لیستی مووچەی مانگی ئایار (پێنج)ـی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ئامادە کراوە و بەم زووانە ڕەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق دەکرێت”.

لەبارەی مووچەی هێزە ئەمنییەکان وتی، “لەم یەک دوو ڕۆژەدا مووچەی مانگی نیسان (چوار)ــی وەزارەتی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان چارە دەبێت و ڕەوانەی هەرێمی کوردستان دەکرێت”.

پێشەوا هەورامانی ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو بڕە پارەیەی لە داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کراوە، “بەپێی یاسای بەڕێوەبردنی دارایی (ئیدارە مالییە)” بووە، بۆیە سەدا 50ـی داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان وەکو ئەوەی لە بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدڕاڵیدا هاتووە ڕادەست کراوە.

جەختیشی كردەوە، “وەکو حکوومەتی هەرێمی کوردستان هیوادارین چۆن ئێمە پابەندی دەستوور بووین و پابەندییەکانی سەرشانمان جێبەجێ کردوون؛ لایەنە پەیوەندیدارەکانیش لە بەغدا بە هەمان شێوە پابەند بن، تاوەکوو کێشە هەڵپەسێردراوەکان چارە ببن”.

 

هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دوادەخرێت
پێت هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دوادەخرێت
ئەمریكا هەڵوێستی لەسەر بە بانكی كردنی مووچە ڕاگەیاند
دوات ئەمریكا هەڵوێستی لەسەر بە بانكی كردنی مووچە ڕاگەیاند
پەیوەندیدار