باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق ڕایدەگەیەنێت، بە بانكی كردنی مووچە ڕێگە خۆشدەکات بۆ دامەزراندنی سیستمێکی دارایی نوێ و دەشڵێت: “هەوڵێكی نایابە”.
ئێلینا ڕۆمانۆسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق دەستخۆشی لە جێبەجێکردنی سیستمی بەبانکی کردنی مووچە و پارەدانی ئەلیکترۆنی دەکات لە عێراق و بە “هەوڵێکی نایاب” وەسفی دەکات.
ڕۆمانۆسکی لە پەیامێکدا، كە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ‘ئێکس’ بڵاویكردۆتەوە، ڕایگەیاندووە، ئەم هەنگاوە ڕێگە خۆشدەکات بۆ دامەزراندنی سیستمێکی دارایی نوێ و گەشەسەندنی ئابووری.
جەختی لەوەشکردۆتەوە، ئەم هەنگاوە بە هەوڵی هاوبەشی نێوان ئاژانسی نێودەوڵەتیی گەشەپێدانی ئەمریکا، بانکی ناوەندیی عێراق و پرۆگرامی نەتەوەیەکگرتووەکان هاتووەتە ئەنجام.