هونەرمەندانی كورد لە فەڕەنسا گردبوونەوە



 

هونەرمەندانی كورد لە بەردەم وەزارەتی كەلتوری فەڕەنسا كۆبونەوە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر هێرشەكەی پاریس.

هونەرمەندان بە ئامیرەكانی موسیقا چالاكیان ئەنجامدا و پانكارتی كوردی و فەڕەنسیان بەرز كردەوە كە لەسەر ‘ گۆرانی ئازاد، میر پەروەر ولاتحەز؛ لەسەری نوسرابوو. گوڵ لەبەردەم وەزارەتەكە دانرا و چالاكی كۆتایی هات.

دواتر لەسەر ناوی هونەرمەندان راگەیەندراوێك خوێندرایەوە.

هونەرمەند دەزا ئامەد راگەیەندراوەكەی خوێندەوە‌و تێیدا ئاماژەی بە فشارە فاشیستیەكانی سەر هونەرمەندانی كورد لە توركیا كرد و ڕایگەیاند ” ئێمە بەهۆی گۆرانییەكانمان دەكوژرێین و دەستگیر دەكرێین.”

دەزا ئامەد باسی ئەوەشی كرد كە بەو هۆیەوە زۆر هونەرمەند كۆچی ئەوروپایان كردووە و داوای پەنابەریان كردووە و رایگەیاند، میر پەروەریش یەكێك لەو كەسانە بوو كە بە دەستی فاشیست لە ئەوروپا شەهید كرا.

هونەرمەندان داوایان كرد كۆمەڵكوژی پاریس ئاشكرا بكرێت و بانگەوازیان لە فەڕەنساییەكان و هەموو گەلانی جیهان كرد كە پشتگیری لە كورد بكەن.

هونەرمەندان هەروەها بانگەوازیان لە وەزارەتی كەلتوری فەڕەنسا كرد كە ئاسایشی هونەرمەندانی و هاوڵاتیانی كورد بپارێزن.

گەشتیارانی ڕووسیا ڕوو لە توركیا دەكەن
پێت گەشتیارانی ڕووسیا ڕوو لە توركیا دەكەن
دوای سەری ساڵ خشتەی مووچە ڕادەگەیەنرێت
دوات دوای سەری ساڵ خشتەی مووچە ڕادەگەیەنرێت
پەیوەنیدر