سودانی لەگەڵ سەرۆکی خولی تۆپی پێی ئیسپانیا کۆبووەوە



محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ سەرۆکی خولی تۆپی پێی ئیسپانیا لە بەغدا کۆبووەوە.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و خافێر تێباس، سەرۆکی خولی تۆپی پێی ئیسپانیا- لالیگا کۆبوونەوە و بارودۆخی وەرزشی عێراقیان تاوتوێ کرد.

لە ڕاگەیەندراوێکدا، نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، محەمەد شیاع سودانی پێشوازی کردووە لە خافێر تێباس، سەرۆکی خولی تۆپی پێی ئیسپانیا- لالیگا و شاندی یاوەری.

لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی وەرزشی لە عێراق و پەرەپێدان بە چالاکییەکانی خولی تۆپی پێ لە عێراق تاوتوێ کراوە، لەوبارەیەوە محەمەد شیاع سودانی جەختی لەوە کردووەتەوە کە لە چوارچێوەی کارنامەی حکوومەتەکەیدا، پابەندن بە پشتیوانیکردنی کەرتی وەرزشی لە عێراق.

سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، لە دیدی عێراقەوە وەرزش و چالاکییەکانی تەوەرێکی سەرەکی جیهانین، چونکە وەرزش کۆڵەکەیەکی چالاکی ئابوورییە کە وزە دەبەخشێت و دەرفەت دروست دەکات.

لای خۆیەوە خافێر تێباس، سەرۆکی خولی تۆپی پێی ئیسپانیا- لالیگا، ستایشی پاڵپشتی بەردەوامی حکومەتی عێراقی کردووە بۆ چالاکییە وەرزشییەکان و بەتایبەتی تۆپی پێ و جەختی لەوە کردووەتەوە کە “تۆپی پێی لە عێراق پێشکەوتنێکی بەرچاو بەخۆوە بینووە”.

چەند وڵاتێك فەلەستین وەك دەوڵەت پەسەند دەكەن
پێت چەند وڵاتێك فەلەستین وەك دەوڵەت پەسەند دەكەن
دەست بە سەر دوو ملیۆن و 500 هەزار حەبی هۆشبەردا گیرا
دوات دەست بە سەر دوو ملیۆن و 500 هەزار حەبی هۆشبەردا گیرا
پەیوەندیدار